دامەزرێنەری فەیسبوك دەچێتە واشنتۆن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 337‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پێگەی فەرمی فەیسبوك رایگەیاند مارك زوكربیرگ دامەزرێنەری فەیسبوك بۆ ئەنجامدانی دانوستانی تایبەت لەگەڵ كەسانی خاوەن بڕیاری سیاسی سەردانی واشنتۆن دەكات.

سەردانەكەی زوكربیرگ بۆ واشنتۆن دوای پێنج مانگ دێت لەدوای ئامادەبوونی لە كۆنگرێسی ئەو وڵاتە كە لەسەر  پاراستنی زانیارییە كەسیەكان و هاككردنیان بانگهێشت كرابوو.

 وتەبێژەكەی فەیسبوك وتی:" مارك زوكر بێرگ دەچێتە واشنتۆن و لەگەڵ كەسانی خاوەن بڕیاری سیاسی كۆدەبێتەوە و تاوتوێی رێكخستنی ئەنتەرنێت لە داهاتوو دەكات".

پێشتریش هەریەكە لە بەرپرسانی فەیسبوك و گوگڵ و تویتەر چونەتە بەردەم لیژنەی سەر بە ئەنجومەنی پیران و وەڵامی پرسیارەكانی ئەو لیژنەیەیان داوەتەوە كە دەربارەی بەرپرسیاریەتی ژمارە و رووبەڕوبوونەوەی توندوتیژی لەسەر ئینتەرنێت لێیان كراوە.  

پێداچوونەوە: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure