ئاگاداریت لە هەر 11 چرکەیەکدا چی روودەدات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 512‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دوارۆژ

راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان( یونسێف) و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای دەكات لەساڵی 2018 لەسەرانسەری جیهان 6.2 منداڵ گیانیان لەدەست داوە كە تەمەنیان لە  خوار 15 ساڵان بووە و لەو ژمارەیەش 5.3 ملیۆن منداڵ لەخوار تەمەنی پێنج ساڵان بوون, لە ساڵی 2017 دا   290 هەزار ژنی دوو گیان گیانیان لەدەست داوە.

هنریتافور بەڕێوبەری جێبەجێكاری یونسێف دەڵێت رێكخراوەكەیان لەرێگەی كەسانی پسپۆر توانیویانە هاوكاری دایكان و كۆرپەلەی تازە لەدایكبوو بكەن لەرێگەی دابین كردنی خۆراك و  ئاوی پاك و دەرمانە سەرەكیەكان. 
راپۆرتەكە ئاشكراشی كردوە رێژەی گیان لەدەست دانەكە بەپێی ناوچەكان جیاوازە و لە وڵاتانی ئەفریقا زۆرترین مردنی پێش وەختە تۆمار كراوە.  

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure