ڤیدیۆ: ده‌ركه‌وتنی بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر... زاناكان نهێنییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2921‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

قووڵایی زه‌ریاكان پڕه‌ له‌ زینده‌وه‌ر و بوونه‌وه‌ری سه‌رنجڕاكێش و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها 5%ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وا زۆر شتی دیكه‌ هه‌یه‌ له‌م قووڵاییانه‌دا كه‌ ئێمه‌ نایزانین و نه‌مانبینیووه‌.


یه‌كێك له‌و بوونه‌وه‌ره‌ نوێیانه‌ی له‌ قووڵایی 750 مه‌تر له‌ ژێر زه‌ریای هێمنه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ زینده‌وه‌رێكی سه‌یره‌ كه‌ له‌شێكی جه‌لاتینی شلی هه‌یه‌ و زاناكانی كه‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌ ناویان لێ ناوه‌ "نوتیلۆس".

ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ جۆرێكی ده‌گمه‌نه‌ له‌ ماسی بووكی ده‌ریا و به‌ به‌رده‌وامی شێوه‌ی له‌شی ده‌گۆڕێت و له‌ بارێكی جێگیردا نامێنێته‌وه‌، به‌ زۆری له‌ شێوه‌ی جه‌ره‌سێكدایه‌ و دواتر شێوه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت.

و: كێوان

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure