زیندەوەرێک ترس و دڵەڕاوکێ بڵاودەکاتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 24919‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
ئەژیدیهایەکى ئاوى زەبەلاح لە رووبارى  Yangtze لە چین بیندرا کە درێژییەکەى 18 مەتر بووە و بەوهۆیەوە دانیشتووانى ئەو ناوچەیەى تووشى ترس و دڵەراوکێ دەبن.

بە پێی ئاژانسى هەواڵى سپۆتینکى رووسى، ئەو ئەژدیها دەگمەنە لە نزیک ناوچەى هوبى ى چین لە نزیک گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانى کارەبا لە جیهاندا بیندراوە و درێژییەکەشى بە 18 مەتر خەمڵێندراوە.

لەوبارەیەوە وانج چۆن ڤانچ لە زانکۆى هواچۆنگ ى تایبەت بە زانستە کشتوکاڵییەکان رایگەیاند، کە ئەو ئەژدیهایە پێدەچێت مارێکى ئاوى زەبەلاح بێت چونکە هاوشێوەى مارى ئاوى مەلە دەکات و دەجوڵێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure