كاریگەریەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤ

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 345‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

گۆڕانی كەشوهەوا لەم دواییانەدا بووەتە كێشەیەكی سیاسی لەهەموو جیهان،  بەڵام ئەوەی دەبێت بزانرێت ئەوەیە ئایا ئەو گۆڕانكارییانە چ كاریگەریەكی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

سەنتەری گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا سەر بە زانكۆی هارفارد رایگەیاند: پلەكانی گەرما و گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و ئەو نەخۆشیانە زیاد دەكات كە دەگوازرێنەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بریتانی باسی هەندێك لەو نەخۆشیانە دەكات كە بە هۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ئاستەنگی دووگیان بوون 
بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پیسبوونی هەوا بە پلەی یەكەم كاریگەری لەسەر ژنانی دووگیان هەیە.
نەخۆشیەكان دڵ و سییەكان
پیسبوونی هەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ و سییەكان هەیە. 
منداڵان 
بەپێی ئەو راپۆرتەی لە رۆژنامەی گاردیان بڵاوكراوەتەوە پلەی گەرمی و گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ هەیە.
وشكبوونەوە و كێشەكانی گورچیلە 
قوورسە بتوانی پارێزگاری لە شێداری لەشت بكەیت لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا، گەرما پەیوەندی بە دروستبوونی بەرد و لەكاركەوتنی گورچیلەوە هەیە.
نەخۆشیەكانی پێست 
بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كرانەوەی توێژی ئۆزۆن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات.
نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس 
بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای سالمونیلا و بەكتریای كامبیلوباكتر زیاد دەكات.
نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار 
گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما و كەشوهەوا و درەنگ بارانبارین دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەو مێش و مەگەزانەی دەبنەهۆی گواستنەوەی مەلاریا و ڤایرۆسی نیلی رۆژئاوا و كۆلێرا.
تەندروستی مێشك 
كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ دەروونناسی رێبەرێكی 69 لاپەڕەی بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا باس لە گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا و كاریگەریەكانی دەكات بۆ سەر مرۆڤ كە وا دەكات دڵەڕاوکێ و دوو دڵی و دڵ تەنگی دروست بكات.
خواردن
دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەهای خۆراكی كەمدەكاتەوە و دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی پڕۆتین و زینك و ئاسن لە روەكەكان و دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی پێكهاتە خۆراكیەكانی تر.
دۆخی دەروونی دەگۆڕێت
گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا دەبێتەهۆی دروستبونی لافاو و باهۆز و و ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكاندا، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما مرۆڤ تووشی توندی و شەڕانگێزی دەكات. 

پێداچوونەوە: پەری

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure