"شاخی شەیتان" لە سەری پیاوێکدا روواوە...وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1900‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پیاوێکی هندی حاڵەتێکی تەندروستی توشبووە پێی دەوترێت "شاخی چەوری" یان "شاخی شەیتان"، لە ناوەڕاستی سەریدا روواوە، دواتر پزیشەکەکان ناچاربوون لەڕێگەی نەشتەرگەریيەوە بۆی لابەرن.

شیام لال یاداف-ی تەمەن 74 ساڵ تێبینی ئەوەی کرد شتێک لە ناوەڕاستی سەریدا هاوشێوەی گرێ دروستبووە، هەرچەندە لە سەرەتادا پشتگوێی خستبوو، بەڵام وردەوردە گرێکە رەقبوو و پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ درێژیەکەی بۆ 10 سنتیم زیادی کرد و ناچاربوو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر پەنابەرێتە نەخۆشخانە.
تیمێکی پزیشی شاخەکەیان بۆ لابرد و دەرکەوت "لە مادەی (کیراتین) پێکهاتووە کە بەشێوەیەکی سروشتی لەناو نینۆک و قژی مرۆڤدا هەیە، هەرچەندە تاکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئەم شاخانە نەزانراوە، بەڵام هەندێک پزیشک لەو باوەڕەدان بەهۆی بەرکەوتنی تیشک یان تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure