وێنە: خانمە ئەکتەرێتکی ئێرانی چەندین جار سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت

دراما و سینەما :: 18/09/2019‌ :: 12417‌ جار بینراوە
dwarozh


 دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

په‌ریناز ئیزه‌دیار خانمه‌ ئه‌كته‌ری شۆخ و شه‌نگی ئێرانی و كاره‌كته‌ری شیرین هاوسه‌ری قوباد  له‌ زنجیره‌ درامای ئێرانی "شه‌هرزاد" به‌ هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ حه‌وت فیلم و درامادا سزای لە سیدارەدانی به‌سه‌ردا چەسپاوە به‌ كچی سێداره‌ ناودەبرێت.

په‌ریناز كه‌خاوه‌نی ئەزموونێکی زۆری بواری فیلم و درامایە، تا ئێستا له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر فیلم و درامادا وه‌كوو تاوانبار سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا چەسپاوه‌، بۆیه‌ نازناوی كچی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

په‌ریناز یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ چالاكه‌كانی ئێرانه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1985 له‌ شاری بابۆل له‌ باكووری ئێران له‌دایكبووه‌ و ده‌رچووی به‌شی گرافیكه‌، ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ تا ئێستا براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانی بووه‌ لە بوارەکانی فیلم و درامادا.

پ.س.ن
 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure