باتیستوتاتان بیرماوه‌.. ببینه‌ چی به‌سه‌رهاتووه‌؟

هەمەڕەنگ :: 17/09/2019‌ :: 3630‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

باتیستوتا یاریزانى پێشووى تیپى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ى ئینته‌رمیلانى ئیتاڵى ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ وازى له‌ یاریكردن هێناوه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كات به‌سه‌ر ده‌بات.


باتیستوتا یه‌كێك بوو له‌ باشترین یاریزانه‌كانى ساڵانى ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تاى دوو هه‌زاره‌كان، یه‌كێك بوو له‌و یارزانانه‌ى هه‌وادارێكى زۆرى هه‌بوو.

باتسیتوتا له‌وه‌ته‌ى وازى له‌ یاریكردن هێناوه‌ له‌ جیهانى تۆپى پێدا نه‌بینراوه‌ته‌وه‌ و ده‌نگى نییه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام وێنه‌كانى له‌ ئینسته‌گرامه‌كه‌یدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ى كاته‌كانى ژیانى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى و هاوسه‌ره‌كه‌یدایه‌.

له‌ نوێترین وێنه‌یدا كه‌ له‌ ئینسته‌گرامه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وێنى خۆى له‌ نه‌خۆشخانه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رى گۆڕینى جومگه‌ى قاچى بۆكراوه‌ و نووسیویه‌تى: "قۆناغى یه‌كه‌مى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتوویى تێپه‌ڕاند، جومگه‌ى ده‌ستكردیان بۆ قاچى چه‌پم دانا، ئێستا له‌ چاكبوونه‌وه‌دایه‌، سوپاسى ئه‌و خۆشه‌ویستى و دڵه‌ڕاوكێیه‌تان ده‌كه‌م".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

پ.س.ن

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure