كچێك له‌به‌ر هۆكارێك هه‌ردوو قاچى ده‌بڕدرێته‌وه‌.. وێنه‌كه‌ى ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 17/09/2019‌ :: 3004‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كچێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌ شارى ئیڵنگتن له‌ باكوورى له‌نده‌ن به‌هۆى برینداربوونى قاچییه‌وه‌ پزیشكه‌كان ناچار ده‌بن هه‌ردوو قاچى ببڕنه‌وه‌.


هێلێنا ستۆن كچێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵى بریتانییه‌، شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتى به‌له‌مه‌وانیدا رووداوێكى بچووكى به‌سه‌رهاتووه‌ و هه‌ردوو قاچى برینداربوون، به‌ڵام برینى قاچه‌كانى رۆژبه‌رۆژ قووڵتر بوون و ئازاریان زیاتر بووه‌.

هێلێنا سه‌ردانى پزیشكى كردووه‌ و چه‌ندین جۆر راهێنانیان پێكردووه‌، به‌ڵام هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ تا له‌قاچ كه‌وتووه‌ و چیتر نه‌یتوانیوه‌ هه‌ستێته‌وه‌ سه‌ر پێیه‌كانى، له‌چه‌ند رۆژى رابوردوودا پزیشكه‌كان پشكنینیان بۆكردووه‌ و پێیان وتووه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات هه‌ردوو قاچى ببڕنه‌وه‌ ئه‌گینا ئازاره‌كه‌ى زیاتر ده‌كات و زیاتر به‌له‌شیدا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

هێلێنا ناچاربووه‌ بڕیارى بڕینه‌وه‌ى قاچى بدات و ئێستا هه‌ردوو قاچى نییه‌ و به‌هۆى رووداوێكى سووكى به‌له‌مى سه‌وڵه‌وه‌ هه‌ردوو قاچى له‌ده‌ستدا.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure