ملیاردێرێكى رووسى هه‌واڵێكى سه‌یر بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 17/09/2019‌ :: 4089‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ملیاردێرێكى رووسى رایگه‌یاند: له‌بۆشایى ئاسمان كه‌شتییه‌كى ئاسمانى وه‌كو كه‌شتییه‌كه‌ى نوح دروستده‌كات كه‌ ملیۆنان كه‌س ده‌توانن تیایدا بژین.


ئیگۆر ئاشوربێڵى ملیاردێرى ئازه‌ربه‌یجانى رووسى له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند: "له‌ كۆتایى ساڵى 2016ه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ماوه‌ى سێ ساڵ پرۆژه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌رێگه‌ى ناردنى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ بۆ بۆشایى ئاسمان شوێنى جێگیركردنى كه‌شتییه‌كه‌یان دیاریكردووه‌".

ئیگۆر ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد: "كه‌شتییه‌كه‌ ناوى ئاسگاردیایه‌ و له‌ئێستاوه‌ 300 هه‌زار كه‌س له‌ 200 وڵات و ناوچه‌ى جیاوازه‌وه‌ خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى ته‌واوبوونى كه‌ له‌ساڵى 2045دا ته‌واوده‌بێت له‌سه‌رى بژین و هه‌ركه‌سێك ساڵانه‌ 90 یۆرۆ ده‌دات".

ئاسگاردیا زیاتر له‌ 124 ملیار دۆلارى تێده‌چێت و جێگه‌ى 15 ملیۆن كه‌س ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان ناونووس كردووه‌ ده‌یانه‌وێت چیتر له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ژین و به‌جێى بهێڵن، له‌دواى ته‌واوبوونى ئاسگاردیا یه‌كه‌م منداڵ له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تیدا له‌ بۆشایى ئاسمان له‌دایكده‌بێت و نه‌وه‌یه‌كى نوێ دروستده‌بێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure