10 ئامۆژگاریی له‌ ژنانی كۆریاوه‌ بۆ پێستێكی ته‌ندروست و پرشنگدار

هەمەڕەنگ :: 17/09/2019‌ :: 9916‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

1. ده‌ چركه‌ دوای دووش كردن كرێمی شێدار كردن له‌ پێستت بده‌ چونكه‌ ئه‌و كاته‌ كونیله‌كانی پێست كراونه‌ته‌وه‌ و كرێمه‌كه‌ به‌باشی هه‌ڵده‌مژرێت.

2. خاولییه‌كی نه‌رم به‌ ئاوی گه‌رم ته‌ڕ بكه‌ و له‌سه‌ر ده‌موچاوت دایبنێ پاشان له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی 15 خووله‌ك مه‌ساج بكه‌ و دواتر خاولییه‌كه‌ لابده‌ و رۆنی خۆراك پێده‌ر له‌ پێستی ده‌موچاوت بده‌.

3. ئه‌گه‌ر بته‌وێت پێستت به‌ باشی ماكیاجه‌كه‌ رابگرێت كاتێك (ئه‌ساس) لێده‌ده‌یت بۆ ماوه‌ی 15-30 چركه‌ ده‌مووچاوت بكه‌ره‌ قاپێك ئاوی سارده‌وه‌. به‌وه‌ش نه‌رمییه‌كی تایبه‌ت ده‌ده‌یت به‌ پێستت.

4. كرێمی ریش تاشینی پیاوان یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كانی زیپكه‌. كرێمه‌كه‌ 5-10 خووله‌ك به‌ ده‌موچاوته‌وه‌ بهێڵه‌ره‌وه‌ و پاشان به‌ ئاو بیشۆ. كرێمی ریش تاشین دژه‌ به‌كتریایه‌ و به‌وه‌ش زیپكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

5. گیای ده‌ریایی (نۆری) به‌كاربهێنه‌ و دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڵاكه‌یت له‌ ئاوی گه‌رمدا دانا، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌ پێستته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌. ئه‌م گیا ده‌ریاییه‌ چه‌ندین ڤیتامین و پێكهاته‌ی به‌سوودی تێدایه‌ و دژه‌ به‌كتریاشه‌.

6. یه‌ك كه‌وچكی چێشت خوێی ده‌ریایی له‌ په‌رداخێك ئاوی شله‌تێندا بتوێنه‌ره‌وه‌ و پاشان به‌ لۆكه‌یه‌ك له‌ ده‌موچاوتی بده‌. خوێی ده‌ریایی پێست پاك ده‌كاته‌وه‌ و زیپكه‌ سه‌ر ره‌شه‌كان له‌ناو ده‌بات و سووربوونه‌وه‌كان ناهێڵێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌موچاوت برینداره‌ واباشه‌ خوێ له‌ برینه‌كان نه‌ده‌یت.

7. له‌زگه‌ی زیپكه‌ به‌كاربهێنه‌. هه‌ندێكجار زیپكه‌یه‌ك له‌ روخسارت دروست ده‌بێت و چه‌ند رۆژێك ده‌مێنێته‌وه‌. ده‌توانیت به‌ له‌زگه‌ی بچوكی تایبه‌ت به‌ زیپكه‌ بیشاریته‌وه‌ و پاشان به‌ ماكیاج زیاتر دایبپۆشیت. ئه‌م له‌زگانه‌ دژه‌ به‌كتریاشیان تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی خێراتر چاكبوونه‌وه‌ی زیپكه‌كه‌.

8. شیری سۆیا له‌ ده‌مووچاوت بده‌ و بهێڵه‌ 15-20 خووله‌ك له‌سه‌ر پێستت بمێنێته‌وه‌. هه‌فته‌ی یه‌ك یان دوو جار ئه‌م كاره‌ بكه‌. شیری سۆیا چه‌وری رژێنه‌كانی پێست چالاك ده‌كات و پێست گه‌نج ده‌كاته‌وه‌ و خۆراكی پێ ده‌دات.

9. قۆزاخه‌ی كرمی ئاوریشم بكه‌ په‌نجه‌ت و بۆ ماوه‌ی 10-15 خوله‌ك ده‌موچاوتی پێ مه‌ساج بكه‌. به‌وه‌ش خانه‌ مردووه‌كانی پێست لاده‌به‌یت و پێستت پرشنگدار ده‌بێت و زیپكه‌كان بچووك ده‌بنه‌وه‌.

10. ئاوی لیمۆی تازه‌ به‌ لۆكه‌ له‌ پێستت بده‌. ترشیی ئاوی لیمۆ ده‌بێته‌ هۆی لابردنی خانه‌ مردووه‌كانی پێست و بچووككردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ و لابردنی پیسی و چه‌وریی سه‌ر پێست.

پێداچوونەوە: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure