لە مانگی هەنگوینیدا کارێکی نهێنی ژنەکەی بۆ ئاشکرابوو

هەمەڕەنگ :: 17/09/2019‌ :: 4703‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە مانگی هەنگوینیدا زاوا بۆی دەرکەوت هاوسەرەکەی پەیوەندی هەیە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا و بە نهێنی قسەی لەگەڵ دەکات، دواتر کچەکە لەوە ترسا پیاوەکە ئابڕووی بەرێت هەربۆیە چەقۆیەکی هێنا و کردی بە پشتی هاوسەرەکەی و لە ماڵ رایکرد.
دواتر پۆلیسی ناوچەی دلقهیە لە میسر ژنەکەی دەستگیرکرد، چونکە چەقۆی کردبوو بە گورچلەی چەپی هاوسەرەکەیدا و پزیشکان ناچاربوون بە نەشتەرگەری بۆی دەربهێنن.

بەپێی وتەی پۆلیس سکاڵایەکیان بۆ هاتووە لەسەر ئەوەی کەسێک چەقۆی کردووە بە گورچیلەی پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ و لە بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەیە، دەوترێت پیاوەکە تێبینی ئەوەی کردووە ژنەکەی لە مانگی هەنگویندا زۆر سەقاڵی مۆبایلەکەیەتی هەربۆیە سیمکارتەکەی دەرکردوە و کردوویەتیە مۆبایلەکەی خۆیەوە، دواتر کاتژمێر دووی شەو تەلەفۆنێکی بۆ هات و بە نهێنییەکەی زانی.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure