لەکاتی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەیدا شتێکی سەیر دەدۆزێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2829‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە کۆندا خەڵکی لە ترسی دزین و دیارنەمان پارە و کەرەستە گرانبەهاکانیان شاردووەتەوە، لەم چوارچێوەیەدا پیاوێکی رووسی لەکاتی نۆژەنکردنەوەی ماڵە کۆنەکەی دایک و باوکی گەنجینەیەکی دۆزیەوە.

پیاوێکی رووسی خەڵکی شاری ترویتسک لەکاتی نۆژەنکردنەوەی ماڵی باو و باپیرانی پارەی ئاسنی و جزدانێکی چەرمی پڕ لە پارەی سەردەمی ئیمبراتۆریەتی قەیسەری رووسیای دۆزیەوە.

ئەمە جگە لەوەی چەندین چەکی بانکی ئەو سەردەمەی دۆزیەوە لەگەڵ چەقۆ و دەرزی پزیشکی و کڵاوی فەرو، پاش گەڕان بۆی دەرکەوت باو و باپیرانی لە بواری دروستکردنی کڵاوی فەرو کاریانکردووە، واتە دەوڵەمەندبوون.

لەجیاتی ئەوەی پارەکە بۆ خۆی هەڵبگرێت پیاوەکە بڕیاریدا بەشێکی ببەخشێتە مۆزەخانە و بەشەکەی تری بۆ نەوەکانی هەڵبگرێت.

و: هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure