لە ژەهری دووپشك چارەسەری شێرپەنجەی مێشك دەدۆزرێتەوە

هەمەڕەنگ :: 16/09/2019‌ :: 531‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زانایان تەكنیكێكی نوێیان بۆ بینینی خانە شێرپەنجەییەكان مێشكی مرۆڤ لەڕێگەی بەكارهێنانی پێكهاتەیەك دۆزیوەتەوە كە لە ژهری دووپشكدا هەیە و دەتوانێت خانە شێرپەنجەییە سەرەتاكانی شێرپەنجەی مێشك و دەماغ بدۆزێتەوە.

 تیمێكی سەنتەری سیدارز ساینای پزیشكین لە لۆس ئەنجلوس بەهاوكاری كۆمپانیای پلایز بیوساینس بۆ دۆزینەوەی خانە شەرپەنجەییەكان سەرقاڵی بەرەو پێشبردنی پێكهاتەی بی ئێڵ زێت 100ن كە وا دەكات پزیشكی نەشتەرگەری وێنەیەكی باشتریی لەسەر جێگە و و قەبارەو گەشەی خانە شێرپەنجەییەكە بدۆزێتەوە كە هەندێك جار دۆزینەوەی كارێكی قورسە.

گۆڤاری نیوزویك بڵاویكردوەتەوە زاناكان پێكهاتەی بی ئێڵ زێت 100 یان داوە بەو نەخۆشانەی وەرەمی مێشك و دەماغیان هەیە لەگەڵ فلورسنت ی تیشكدار كە لەكاتی بەكارهێنانی لێزەر رووناك دەبێتەوە و دەدرەوشێتەوە وای كردوە وەرەمەكان بەشێوەیەكی ورد بدۆزنەوە و بیبینن بەتایبەت وەرەمی دبقی كە تووشی مێشك دەبێت. 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure