ئەگەر بەبێ گۆرەوی پێڵاو لەپێبکەیت چی روودەدات؟

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1310‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
لەوانەیە بۆ لە پێنەكردنی گۆرەوی چەندین هۆكاری وەكو جوانترو سەرنجراكێشتربوونی پێكان، یان گەرمی كەش وهەوا، یان نەگونجانی گۆرەوی لەگەڵ پێڵاوەكەت، بەڵام لە پێنەكردنی گۆرەوی ئەم زیانانەی بۆ سەر تەندروستی هەیە.

 
پێی مرۆڤ تەنانەت ئەگەر زۆر وشك و خاوێنیش بن رۆژانە 500 میلی لیتر عارەق دەكاتەوە و عارەق چەندین جۆر بەكتریای زیانبەخشی تێدایە، كە پێلاوی تەڕبوو باشترین شوێنە بۆ پەرەسەندیان.
ئەو بەكتریایانە لە درێژماوەدا دەبنە هۆی ناتەندروست بوونی پێیەكان، گۆڕانی شێوەیان و هەروەها بۆنی ناخۆش. 
هەوكردنی پێ یەكێكی دیكەیە لە مەترسییەكانی لە پێ نەكردنی گۆرەوی كە جاری وایە كەسەكە لە مردن نزیك دەكاتەوە و زیانی دیكەی بەدواوەیە كە شایەنی قەرەبووكردنەوە نین.
جگە لەوانەش گشت پێڵاوەكان بە پێی ستاندارە جیهانییەكان بەرەهەم نەهاتوون و پێ لەناویاندا ئاسوودە نییە و بۆیە دەبنە هۆی برینداربوون و بڵق و زۆرجار جێی ئەو برین و بڵقانە بۆ هەمیشە لەسەر پێ دەمێننەوە.

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure