به‌ خواردنى پیاز كۆنترۆڵی شه‌كره‌كه‌ت بكه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1217‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

داوڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


پیاز به‌هۆی هەبوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ریشاڵ و چه‌ندین كانزای دیكه‌ تێیدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ به‌سووده‌.


پیاز رێژه‌یه‌كی زۆر ریشاڵى له‌خۆگرتووه‌ كه‌ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و ته‌نانه‌ت بۆ به‌رگری له‌و نه‌خۆشییه‌ به‌سووده‌، ریشاڵ به‌ ئارامی هه‌رسده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا به‌ ئارامی بڵاوببێته‌وه‌. هه‌روه‌ها  رێگریده‌كات  له‌ قه‌بزى و كارنه‌كردنی ريخۆڵه‌كان.

رێژه‌ی كاربۆهیدرات كه‌ یه‌كێكە له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌،  له‌ پیازدا كه‌مه‌. پێنوێنی گلیسم له‌ پیازدا نزمه‌ (كاریگه‌ری تایبه‌تی خواردنێك له‌سه‌ر گلۆكۆزی خوێن)، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڤیتامینه‌كانه‌، له‌وانه‌ ڤیتامینه‌كانی (C,A,K)، كه‌ دژه‌ شه‌كره‌ن.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure