خانمە هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: 16/09/2019‌ :: 5174‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بەپێی ئاژانسی هەواڵی تونس ئێوارەی رۆژی یەکشەممە خانمە هونەرمەندی تونسی مونیرە حەمدی گیانی لەدەستدا.

ئەم خانمە یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندەکانی تونس و سەرەتای کاری هونەری بەرنامەی (نادی ئەلمەواهب) بوو و ساڵی 2001 بەشداری لە کردنەوەی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی قرتاج کرد.
ئەم خانمە هونەرمەندە چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە وەک خەڵاتی مۆسیقای تونسی لە ساڵی 1995 و خەڵاتی ڤێستیڤاڵی گۆرانی عەرەبی 2004 و "ئۆسکار"ی مۆسیقای عەرەبی لە ساڵی 2005، هەروەها ساڵی 2003 لەلایەن سەرۆک کۆماری تونسەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure