نوێترین زانیاری لەسەر ئەو هونەرمەندەی دوو رۆژ بێ هۆشبوو

هەمەڕەنگ :: 16/09/2019‌ :: 839‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


راگەیاندنکاری لوبنانی جەمال فەیاز ئاشکرایکرد: هونەرمەندی لوبنانی ناودار عاسی حەلانی لەسەر ئەسپەکەی کەوتووەتە خوارەوە و زۆر بە سەختی برینداربووە.

ئەم هونەرمەندە لەگەڵ وەلید-ی کوڕیدا بەناو سروشتدا گەڕاون، بەڵام لە پڕ ئەسپەکەی بە هەڵە جوڵاوە و عاسی بەسەر دەستی چەپیدا کەوتووە، پاشان ئەسپەکەی کەوتووە بەسەر مل و قەفەزەی سنگیدا.
لە پۆستەکەیدا راگەیاندنکارەکە نووسیویەتی: "پاش رووداوەکە عاسی حەلانی بووراوەتەوە و ماوەی دوو رۆژ بێ هۆشبووە، کاتێک خەبەریبووەتەوە هەندێک شتی لەبیر نەماوە، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی باشترە".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure