پاش چوار مانگ له‌ مردنى كوڕه‌كه‌یان، دایك و باوكێك توشى رووداوێكى سه‌یر ده‌بن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2371‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ژنێکی رووسی تەمەن 62 ساڵ بەناوی ئەنتۆنینا میخائیلۆڤنا شۆکبوو پاش ئەوەی بینی کوڕە "مردووەکەی" لە دەرگای ماڵەکەیدا.

ژن و کچی ئەم پیاوە پرسەیان بۆ دانا، دواتر تەرمەکەیان سوتاند، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چوار مانگ کەسێک لە دەرگایدا و کە دایکی کردیەوە کوڕە "مردووەکەی" دەرچوو.
کونستانتین سەربازە و پاش دیارنەمانی بە شەش رۆژ دایکی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە، ئەوانیش تەرمی کەسێکیان پیشاندا تا رادەیەک لە کوڕەکەی دەچوو، هەربۆیە وایزانی کوڕەکەیەتی و گیانی لەدەستداوە. 
پاش گەڕانەوەی کوڕەکەی دایکەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوەکرد و داوای لێبوردنی لێکردن، هەروەها کاتێک پۆلیس لە هۆکاری دیارنەمانی پیاوەکەیان پرسی وتی: "پێویستم بەوەبوو بەتەنیا کات بەسەر بەرم و بیر لە هەنگاوی داهاتووی ژیانم بکەمەوە".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure