پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4905‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

کاوڕ

لەم رۆژەدا بەدبەختیت و تادەتوانیت بڕیاری گرنگ و یەکلاییکەرەوە مەدە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات و یارمەتیتدەدات بەم ماوە ئەستەمەدا تێپەڕبیت.

گا
زۆرێک لە کارە دواخراوەکانت ئەنجام دەدەیت ئەمەش وادەکات هەست بە چالاکیەکی زۆر بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئارەزوو بەوە دەکەیت بچیتە پەیوەندیەکی سۆزداری نوێوە، بەڵام ئاگاداربە و هەمان هەڵە دووبارە مەکەرەوە.

دووانە
تۆ کەسێکی زیرەکیت ئەمەش وایکردووە لە هاوکارانت باشتربیت، بەڵام ئاگاداربە و لوتبەرز مەبە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری گوێ لە خۆشەویستەکەت بگرە رەنگە بیەوێت نامەیەکت پێ رابگەیەنێت.

قرژاڵ
هەوڵبدە خۆت بگونجێنیت لەگەڵ بڕیارە جۆراوجۆرەکانی شوێنی کارەکەت بۆ ئەوەی باشترین بەرهەمت هەبێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری زۆر کەسێکی راڕایت ئەمەش خۆشەویستەکەتی بێزارکردووە.

شێر
واز لە رۆتین بهێنە و بیر لە پلانێکی نوێ بکەرەوە تاکو لە کارەکەتدا سەرکەوتوو بیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەم ماوەیەدا خۆت بپارێزە لە ناکۆکی و کێشەکان و پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بپارێزە.

فەریک
ئەم ماوەیە بەخت یاوەرتە و ئەگەر کەمترین هەوڵبدەیت ئەنجامێکی زۆر باشت دەبێت هەربۆیە ئەم هەلە بخوازە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بە ماوەیەکی بێ دەنگ و رۆمانسیدا تێپەڕ دەبیت و هەستە نەرێنیەکانی ماوەی پێشووت وەک گومان و ئیرەییت نامێنێت.

تەرازوو
تۆ هەمیشە هەوڵ دەدەیت لە شوێنی کارەکەت خۆت بسەلمێنیت ئەمەش جۆرە فشارێکی کردووەتە سەرت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەبەر ئەوەی بەردەوام گرنگی بە خۆشەویستەکەت دەدەیت ئەویش هەوڵدەدات دڵت رازی بکات.

دووپشک
بیرۆکەی نوێ دابهێنە و دووربکەوەرەوە لە رۆتین تاکو هەست بە بێزاری نەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دەتەوێت قسە لەگەڵ ئەو کەسە بکەیت کە خۆشت دەوێت و هەستەکانتی بۆ دەربڕیت، بەڵام لە رەتکردنەوە دەترسیت.

کەوان
ئەگەر بەردەوامبیت لە هەوڵدان لە بواری کارەکەتدا زیاتر پێشدەکەویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستی لە ژیانتدا کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە و یارمەتیت دەدات باشتربیت.

گیسک
تۆ کەسێکی کەلـلەرەقیت و هەوڵدەدەیت بیروبۆچوونەکانت بەسەر هاوکارانتدا بسەپێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری وردەکاریەکانی ژیانت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هاوبەشی پێ بکە تاکو هەست بە بوونی خۆی بکات.

سەتڵ
کەسێکی سەرکەوتوویت و دەتوانیت بەسەر هەموو کێشەکانی کارەکەتدا سەربکەویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پاش ماوەیەکی زۆر لە ئازارکێشان پەیوەندییەکەتان ئاسایی دەبێتەوە و کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.

نەهەنگ
لەبواری کارەکەتدا زیاتر پێشدەکەویت ئەمەش دڵخۆشت دەکات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت لە باشترین حاڵەتەکانیدایە، چونکە لە سەر بنچینەی لەیەکتێگەیشتن بنیادتان ناوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure