گەورەترین ئەو شتانەی کە بە هەڵە تێگەشتوویت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1542‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
چه‌ند شتێک هه‌یه‌ له‌ جیهاندا كه‌ زۆربه‌ی كه‌س باوه‌ڕیان پێ ده‌كات و واده‌زانن ڕاسته‌ به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ له‌لای خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ وه‌رگیراون و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.


-خه‌ڵكی ئیتاڵیا ده‌توانن به‌ دڵی خۆیان نان بخۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وببن
ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌ بێگومان چونكه‌ به‌ پێی ئاماره‌كان قه‌ڵه‌ویی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی یۆنان و ئیسپانیا و ئیتاڵیا.

-له‌ له‌نده‌ن ته‌نها ته‌م و باران ده‌بینیت
ئه‌مه‌ش هەڵەیەکی باوی دیكه‌یه‌، راسته‌ له‌نده‌ن زیاتر كه‌ش و هه‌وایه‌كی ساردی هه‌یه‌ و باران زۆر ده‌بارێت به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ به‌رده‌وامی وابێت، بێگومان هه‌ندێك جاریش كه‌شه‌كه‌ هه‌تاو و گه‌رم ده‌بێت.

-هه‌موو خه‌ڵكی دوبه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌
دوبه‌ی شارێكه‌ كه‌ چه‌ندین خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ خۆ ده‌گرێت به‌س مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌سانی مام ناوه‌ند یان هه‌ژاری تێدا نه‌بێت.

-ڕیۆ دێ جانیرۆ پایته‌ختی بڕازیله‌
ڕیۆ دێ جانیرۆ تاوه‌كو 200 ساڵ پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ بوو، تاوه‌كو له‌ ساڵی 1960 شاری برازیلیا بوو به‌ پایته‌ختی ڕه‌سمی وڵاته‌كه‌.

و:كێوان
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure