حاڵه‌تێكی پزیشكی زۆر سه‌یر... كچێك هه‌موو دوو كاتژمێر جارێك تووشی ئەمە دەبێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1597‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
كچێكی ئه‌مریكی به‌ ناوی رایڵی هۆرنه‌ر كه‌ له‌ ویلایه‌تی ئیڵینۆی ده‌ژی، تووشی حاڵه‌تێكی زۆر سه‌یر بووه‌ وای لێ ده‌كات پاش دوو كاتژمێر هه‌موو شتێكی له‌ بیر بچێته‌وه‌.


رایڵی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وپێش هاوڕێیه‌كی به‌ هه‌ڵه‌ شتێكی كێشا به‌سه‌ریدا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوو، هه‌ركه‌سێكی نوێ بناسێت یان هه‌رچییه‌كی نوێ فێرببێت یاخود هه‌ر زانیارییه‌كی پێ بوترێت پاش دوو كاتژمێر له‌ بیری ده‌چێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت به‌شی یاده‌وه‌ره‌ی مێشكی ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ نوێیانه‌ بسڕێته‌وه‌.

پزیشكه‌كان چه‌ندێكه‌ هه‌وڵیان داوه‌ چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ هیچ نه‌گه‌شتوون، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ڵێن به‌ پێی تێپه‌ڕبوونی كات باش ده‌بێت به‌ڵام سێ مانگ ده‌بێت رایڵی به‌و شێوه‌یه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستا چاك نه‌بوەته‌وه‌.

و:كێوان

پ:ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure