لە بریتانیا توالێتێکى ئاڵتوونى لە کۆشکى بلینهایمى مێژوویی دزرا

هەمەڕەنگ :: 15/09/2019‌ :: 362‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پۆلیسى بریتانیا ئاشکرایکرد کە ئەو توالێتە ئاڵتونیی و مێژووییە دزراوە کەپێشتر لەو کۆشکەدابووە کە وینستۆن چێرچڵ سەرۆک وەزیرانى بریتانیاى کۆچکردوو لێی لەدایک ببووە.


لەوبارەیەوە پۆلیسى بریتانیا لەبەیاننامەیەکدا وتى:"دوێنێ شەممە 14ى ئەیلولى 2019 کاتژمێر 4:57 ئاگادارکراینەوە کە دزێک هەڵیکوتاوەتە سەر کۆشکى بلینهایم لە شارى ئۆکستفۆردشەیر و ئەو توالێتە ئاڵتونییە مێژووییەى دزیووە، کە لە ئاڵتوونى پوختەى عەیار 18 دروستکراووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە دواى پشکنین و بەدواداچوون توانیویانە ئەو دزە دەستگیر بکەن و لە ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بەوکەسانەى هاوکارى ئەو دزەیان کردووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە 

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure