مارێک لە ئەمازۆن دۆزرایەوە 860 ڤۆڵت تەزووى کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 11938‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

توێژەران لە دارستانى ئەمازۆن جۆرە مارێکى ئاویان دۆزییەوە، کە تەزووى کارەبایی بەهێزى لە 860 ڤۆڵت بەرهەم بهێنێت و بەمەش ناوى دەکەوێتە رێزبەندى یەکەمى ئەو جۆرە ئاژەڵانە کە ئەو جۆرە تەزووى کارەباییەیان هەیە.


لەوبارەیەوە لێپرسراوانى مۆزەخانەى سمیس سۆنیان ى نیشتمانى ئەمریکا ئاشکرایانکرد، کە تەزووى کارەبایی ئەو جۆرە مارە زۆر بەهێزە و پێشتر هیچ جۆرە مار و بونەوەرێکى دەریایی ئەو هێزەیان نەبووە کە 860 ڤۆڵتى کارەبایی دژى نێچیرەکانیان بەکاربهێنن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە دارستانەکانى ئەمازۆن پڕن لە ئاژەڵ و بونەوەرى سەیروسەمەرە کە تاکو ئێستا زانایان نەیانتوانیووە وەک پێویست زانیارییان لەسەر کۆبکەنەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure