بزانه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی موحسین چاووشی چى له‌سه‌ر كورد ده‌ڵێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 11909‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئێسپاكۆ یوسفی، هاوسه‌ری موحسین چاووشی گۆرانیبێژی پۆپی ناوداری كورد و  ئێران له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و كورد ده‌ڵێت: "خۆشحاڵم كه‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی هونه‌رمه‌ندی كورددا هاوسه‌رگیریم كردووه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م".


ئێسپاكۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فەرمی ئێران ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ندە من رێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، به‌ڵام هه‌مووكات وتومه‌ كوردبوونی هاوسه‌رەكه‌م جێی شانازییمه‌، موحسین به‌ڕاستی نمونه‌ی پیاوێكی كوردی ره‌سه‌نه‌ و وه‌كو هه‌موو كوردان میهرەبانە، بێ فێل و فرت و دڵ پاك و میوانداره‌ و هه‌مووكات ماڵه‌كه‌مان پڕه‌ له‌ میوان و میوانداری تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو كوردانه‌".

موحسین چاووشی و هاوسه‌رەكه‌ی له‌ ساڵی 2009دا هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ و کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵانییان هەیە کە ناوی زانکۆیە.

پ: ن.ر
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure