خانمە هونەرمەندێک لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

دراما و سینەما :: 15/09/2019‌ :: 14394‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دوێنێ شەممە خانمە هونەرمەندی لوبنانی نادین نەسیب نەجیم لەڕێگەی هەژماری تویتەرەکەیەوە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی راگەیاند.

ئەم خانمە هونەرمەندە لە پۆستەکەیدا نووسی: "بڕیارەکە ئاساننەبوو و جیابوونەوە هەمیشە ئەستەمە بە هەر هۆکارێک بێت، بەڵام سۆز و رێز لە نێوانماندا دەمێنێت".

وتیشی: "گرنگترین شت منداڵەکانمانە...هیچ وشەیەک نیە دەربڕین لە هەستەکانم بکات، خوا بمان پارێزێت و هەمیشە وەک هاوڕێ بمێنینەوە سوپاس بۆ نامەکانتان".
ساڵی 2012 نادین لەگەڵ ئەندازیاری لوبنانی هادی ئەسمەر هاوسەرگیریکرد و پێکەوە دوو منداڵیان هەیە بەناوی هێڤن و جیۆڤانی.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure