پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4940‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

هەمیشە هەوڵدەدەیت لە کارەکەتدا پێشبکەویت و پەرەبەخۆت دەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تا دەتوانیت گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و هەستەکانتی بۆ دەربڕە.

گا
هەست بە چالاکیەکی زۆر دەکەیت، بەهۆیەوە لەماوەیەکی کەمدا کارێکی زۆر ئەنجامدەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەهەڵە لەیەکتێگەیشتنێک لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت هەیە ئەمەش کێشەکانی ئاڵۆزترکردووە.

دووانە
ئاگاداری کارەکەت بە و گوێبیستی ئامۆژگاریەکانی بەڕێوەبەرەکەت بە تاکو ئەوەی دەتەوێت بەدەستی بهێنیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بە حاڵەتێکی رۆمانسیدا تێپەڕ دەبیت و دەستدەکەیت بە پەیوەندیەکی نوێ.

قرژاڵ
لەم ماوەیەدا هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، هەربۆیە تواناکەت بخەرە بەر کار تاکو پۆستی بەرزتر وەربگریت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کەسێکی نوێ دەناسیت و لەگەڵیدا هەست بە دڵخۆشیەکی بێ سنوور دەکەیت.

شێر
هەوڵبدە لەگەڵ هاوکارانت پێکەوە کاربکەن تاکو ئەو کارە جێبەجی بکەن کە پێتان سپێردراوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هێمن بە تاکو کێشە دروست نەبێت.

فەریک
باری دارایت جێگیربووە و دەتوانیت بەهۆیەوە چەندین دەستکەوت و هەنگاوی ئەرێنی ئەنجامبدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ژیرانە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە تاکو بەهۆی توڕەییەوە لەدەستی نەدەیت.

تەرازوو
پۆستەکەت بەرزدەکرێتەوە، هەربۆیە بەردەوامبە لەسەر ئەم ئاستی کارکردنەت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەمزووانە کێشەکانی نیوان خۆت و خۆشەویستەکەت کۆتایی پێدێت، هەربۆیە زیاتر گرنگی بە یەکتری بدەن.

دووپشک

کاتێک پڕۆژەکەت بۆ هاوکارانت باسدەکەیت بە بەڵگەوە قسە بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە بچیتە پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ لەگەڵ کەسێکدا کە شێوازی بیرکردنەوەتان لەیەکدەچێت.

کەوان
تۆ کەسێکی ئیشکەریت، بەڵام بەڕێوەبەرەکەت دژایەتیت دەکات، مەهێڵە ئەم هۆکارە کار بکاتە سەر ئاستی کارکردنت، سەبارەت بەلایەنی سۆزداری سەرەڕای ئەوەی دەتەوێت کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتەکانت بکەیت توڕەییەکەت دەستی بەسەرتدا گرتووە ئەمەش هەستی خۆشەویستەکەت بریندار دەکات.

گیسک
بەڕێوەبەرەکەت سەرسامە بە ئەنجامی کارەکەت هەربۆیە بەردەوامبە لەسەر ئەم ئاستە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆت و خۆشەویستەکەت لەیەکتری تێدەگەن ئەمەش هاندەرە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەتان بەرەو پێشەوە بروات.

سەتڵ
لەکارەکەتدا هەمیشە خۆت دەسەلمێنیت و گوێبیستی رەخنەی خەڵکیت ئەمە نهێنی سەرکەوتنتە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چەندە سەرقاڵبیت هەوڵبدە کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخانبکەیت و پێکەوە قسەبکەن.

نەهەنگ
لەم ماوەیەدا هەلێکی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت، باش بیربکەرەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت بە ماوەیەکی ئەستەمدا تێپەڕ دەبیت و تا دەتوانیت پاڵپشتی بکە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure