كاركردن به‌مشێوه‌یه‌ زۆرترین كالۆرى ده‌سوتێنێت

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1084‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ی توێژەرانی ئیسپانیا ئاشكرایده‌كات: جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ حاڵه‌تی وه‌ستاندا به‌به‌راورد به‌ حاڵه‌ته‌كانى دانیشتن و راكشان كالۆری زیاتر ده‌سوتێنێت.


ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ ده‌ریانخستووه‌ "وه‌ستان و ئه‌نجامدانى كاره‌كان به‌پێوه‌،  به‌راورد به‌ حاڵه‌ته‌كانى ترى جوڵه‌ى وه‌ك راكشان و دانیشتن، زیاتر كالۆرى ده‌سوتێنێت، چونكه‌ له‌ حاڵه‌تى وه‌ستان به‌پێوه‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ 45 كالۆرى زیاتر ده‌سوتێنێت له‌ حاڵه‌ته‌كانى تر له‌ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێردا".

پسپۆڕانی ته‌ندروستی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: "پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر  له‌حاڵه‌تی دانیشتندا كارده‌كه‌ن، له‌ هه‌فته‌دا لانیكه‌م 150 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن".

دانیشتن له‌كاتى كاركردندا له‌ئێستادا له‌ جیهاندا یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌كان، چونكه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵكى رۆژانه‌ شه‌ش بۆ هه‌شت كاتژمێر له‌ ئۆفیسه‌كاندا كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارى دروستبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى وه‌ك قه‌ڵه‌وى، شه‌كره‌ به‌تایبه‌تى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م.
  
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure