تایبه‌ت به‌ خانمان: به‌م خۆراكانه‌ سووڕى مانگانه‌ت رێكبخه‌ره‌وه‌

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 689‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


زۆرینه‌ى خانمان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ سووڕى مانگانه‌یاندا له‌وانه‌، وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌، دواكه‌وتنی، پێشكه‌وتنی و  ئازاری له‌ راده‌به‌ده‌ر.


چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى پێویستى به‌ پزیشك هه‌یه‌، كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رى سروشتیشى هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ى خۆراكه‌وه‌ ده‌كرێت و بریتین له‌:
- زه‌نجه‌فیل بۆ رێككردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازارى سووڕى مانگانه‌ به‌سووده‌، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یه‌ك مانگ رۆژی سێ جار زه‌نجه‌فیل له‌گه‌ڵ ئاودا و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 خوله‌ك بكوڵێنیت و دوایی بیخۆیته‌وه‌، سووڕی مانگانه‌ت رێكده‌كاته‌وه‌.

- دارچین به‌هۆی گه‌رمییه‌وه‌ ئازاره‌كانی ئه‌و كاته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ شیری گه‌رمدا تێكه‌ڵبكرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ رۆژانه‌ به‌كاربێت، سووڕی مانگانه‌ رێكده‌كاته‌وه‌.

- سركه‌ی سێو رێژه‌ی شه‌كری خوێن و ئه‌نسۆلین داده‌به‌زێنێت، ده‌بێته‌هۆی رێككبوونه‌وه‌ی سووڕی مانگانه‌، به‌مشێوه‌یه‌ كه‌ نیو كه‌وچك سركه‌ی سێو له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵبكرێت و پێش یه‌كێك له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كان بخورێته‌وه‌.

- رۆژانه‌ پێنج هه‌نجیر له‌گه‌ڵ ئاودا بكوڵێنه‌ و ئاوه‌كه‌ى بخۆره‌، بۆ رێككرنه‌وه‌ی سووڕی مانگانه‌  به‌سووده‌. 

ترێ: خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی ئاوی ترێ هه‌م سووڕی مانگانه‌ رێكده‌كاته‌وه‌ و هه‌م چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی ده‌كات.

ئاوی مه‌عدەنووس: باشترین رێككه‌ره‌وه‌ی سووڕی مانگانه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌ تایبه‌ته‌كانى جه‌سته‌ى ژن (ئه‌ندامه‌ ژنانه‌كان) خاوێنده‌كاته‌وه‌ و له‌ هه‌وكردن ده‌یانپارێزێت.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure