وێنە: نوێترین دەرکەوتنی سبیل جان ببینە هێندە لاواز بووە ناناسرێتەوە

هەمەڕەنگ :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 19980‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

سبیل جان خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناودار و شۆخوشەنگی تورکیا، بە وێنە نوێیەکانی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاویکردوەتەوە هەواداران و بینەرانی سەرسام کردووە، هێندە لاواز بووە و گۆڕاوە لەکچێکی هەرزەکار دەچێت نەک خانمێکی تەمەن 48 ساڵ.

هەوادارانی هەموو کات کە سبیل جان وێنەی بڵاودەکاتەوە باسلەوە دەکەن پیری رێگای ئەم خانمەی ونکردوە و هەرگیز نایدۆزێتەوە و پیر نابێت و هەمیشە بە جوانی و سەرنجڕاکێشی و شۆخوشەنگی دەمێنێتەوە.

سبیل جان نوێترین دەرکەوتنی هەوادارەکانی سەرسامکردووە، بەشێوەیەکی بەرچاو جەستەی لاواز و رێک بووەتەوە هەر لە کچێکی هەرزەکار دەچێت.

سپیل جان ساڵی 1970 لەدایكبووە و ساڵی 1984 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە بە یەكێك لە دیارترین ئەستێرەكانی توركیا دادەنرێت.

ئامادەکردن: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure