دایك وباوكی به‌ پاره‌ی خۆیان ده‌كوژێت

هەمەڕەنگ :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1550‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كچه‌ هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مریكی به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی دایك وباوكی خرایه‌ زیندانه‌وه‌.
ئه‌و كچه‌ هه‌رزه‌كاره‌ كه‌ ناوی ئالیسا هاچه‌ره‌ و ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌، دوو جار پاره‌ی له‌ هه‌ژماری بانكیی دایك وباوكی راكێشاوه‌. یه‌كه‌مجار 500 دۆلار و جاری دووه‌م 925 دۆلار و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ دوو كه‌سی جیاواز داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ردا دایك وباوكی بۆ بكوژن.

ئالیسا ده‌ڵێت:" له‌ 500 دۆلاره‌كه‌ی یه‌كه‌مجار 100 دۆلاری داوه‌ته‌ كۆكاین و ئه‌وی تری داوه‌ته‌ هاوڕێیه‌كی بۆ ئه‌وه‌ی بكوژێكی پێ به‌كرێ بگرێت. به‌ڵام كاتێك ئه‌و كاره‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، خۆی 900 دۆلاری داوه‌ته‌ پیاوێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات".
ئالیسا هاچه‌ر له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ كوشتن ده‌ستگیر كراوه‌ و هێشتا هانده‌ری ئه‌م تاوانه‌ نه‌زانراوه‌.

 

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure