شه‌ش هه‌ڵه‌ی ژنان له‌ په‌یوه‌ندیی سۆزداریدا

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5676‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
ژن كۆمه‌ڵێك ره‌فتاری دیاریكراوی هه‌یه‌ كه‌ به‌لای ژنه‌وه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی شكستهێنانی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵه‌یه‌ له‌ناو ژناندا زۆر به‌ربڵاون و ته‌نیا له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌ك یان ته‌مه‌نێكدا روونادات. هه‌ڵه‌كان ئه‌مانه‌ن:

 
1. باسكردنی به‌رده‌وام له‌ هه‌سته‌كانی خۆی و چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌یان و باسكردن له‌ ترس و ناڕه‌حه‌تییه‌كانیان. هاوكات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ به‌رده‌وام گوێیان لێ بگرێت و بایه‌خیان پێ بدات.
2. نه‌بوونی متمانه‌ به‌ جوانییه‌كه‌یان و خۆ به‌راوورد كردنی به‌رده‌وام به‌ كه‌سانی هاوڕێ و نزیكیان. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ نه‌بوونی متمانه‌ به‌خۆیان و دروستبوونی گرێی هه‌ست به‌ كه‌می كردن.
3. حه‌ز كردن به‌ توانه‌وه‌ له‌پێناو پیاو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پیاودا و فه‌رامۆشكردنی خۆیان و ژیان و خولیا و خواسته‌كانی خۆیان.
4. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش رووده‌دات و هه‌ندێكجار ژن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ته‌نیا خۆی و كاره‌كانی خۆی له‌لا گرنگه‌ و بایه‌خ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نادات و به‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قۆناغێكی ناته‌ندروسته‌وه‌.
5. وه‌ك چۆن زۆر باسكردن له‌ هه‌ست و ترس و ناڕه‌حه‌تییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌، بێده‌نگ بوون و باس نه‌كردن له‌ بابه‌ته‌ بایه‌خداره‌كان و دروستنه‌كردنی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆش كێشه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی لاواز بوون و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌.
6. هه‌ندێكجار ژن خۆشه‌ویستی ئێستای خۆی به‌راوورد ده‌كات به‌ خۆشه‌ویستی رابردووی یان باس له‌ به‌سه‌رهاتێكی ئه‌و كاته‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا له‌ پیاو ده‌كات هه‌ست به‌ نادڵنیایی بكات و زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

 

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure