لەم وڵاتە ساڵ 13 مانگە و یەکێک لە مانگەکان تەنها 6 رۆژە

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 842‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گەلى ئەسیوبیا بەپێی ساڵنامەى وڵاتەکەیان، کە 8 ساڵ لەدواى ساڵنامەى زاینییەوەیە، ئێستا بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵى نوێی 2012 وە ئاهەنگى نیشتمانى دەگێڕن.

لە ئەسیوبیا ساڵێک 13 مانگە و هەر مانگێکـیش 30 رۆژى تەواوە. تەنیا مانگى 13 نەبێت کە 5 یان 6 رۆژە و ناوى ئەو مانگەش ( باغمى)یە بە زمانى ئەمهەرى خۆیان، واتاى خۆرهەڵهاتن دەگەیەنێت.

ئەسیوبیییەکان ساڵانە وەک وڵاتانى جیهان ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام تیایدا سرووتى سەیروسەمەرە ئەنجام دەدەن؛ لەو رۆژەدا بە هیچ شێوەیەک پارە بە کرێکاران نادرێت و پێویستە بێبەرامبەر کارەکانیان ئەنجام بدەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ت. خ



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure