کچێک لەبەر شاردنەوەى پەیوەندییەکەى کارێکى قێزەون بەرامبەر دایکى دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1318‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کچێک دواى ئەوەى پەیوەندی خۆشەویستییەکەى لەلایەن دایکییەوە ئاشکرا دەبێت، لەترسى ئەوەى نەک ئاگادارى باوک وبراکانى بکاتەوە بەقێزەونترین شێوە دایکى دەکۆژێت.

ئەو کچە تەمەنى 17 ساڵە و کاتێک بە مۆبایل قسە لەگەڵ خۆشەویستەکەى دەکات دایکى پێی دەزانێت و هەڕەشەى ئەوەى لێدەکات کە بە باوکى و براکانى بڵێت، کچەکەش لەترسا پارچە قوماشێک لە ملى دایکى دەئاڵێنێت و دەیخنکێنێت و پاشان ئاگادارى باوکى دەکاتەوە کە دایکى بوراوەتەوە.

دواى ئەوەى دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، دەردەکەوێت کە دایکى کچەکە بە رووداوى خنکاندن گیانى لەدەستداوە و دواى لێکۆڵینەوە کچەکە دەستگیر دەکرێت و دان بەتاوانەکەیدا دەنێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure