ژنانی دووگیان ئاگاداربن ئەم خواردنانە دەبنە هۆی لەبارچوونی منداڵ

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 8379‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

پسپۆڕانی بواری ژنان و منداڵبوون، دەڵێن: "ژنانی دووگیان نابێت لە مانگەكانی كۆتایی دووگیانیدا خواردنە ترش و قەبزكەرەكان بخۆن، لەوانە: سركەی سێوی ترش، ماست، گۆشت، فاست فوود و خواردنە خێراكان، مەعكەرۆنی، باینجان و ئەنەناس".


هەروەها خواردنی كەرەوز، ئەگەری لەبارچوونی منداڵ زیاد دەكات و شەكرەی خوێن دادەبەزێنێت و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی زیرەكیی كۆرپەلەكە. حەڵوا و خواردن و خواردنەوە زۆر سارد یان زۆر گەرمەكانیش، ئەو ئەگەرە زیاد دەكەن.

بەڵام خواردنی چەقچەقە و بادەمی شیرین و هەموو جۆرە ماسییەك و میوەی ئاڤۆكادۆ، لە مانگی نۆیەمی دووگیانیدا بەسوودن.


ئا: ل. م
پ: ک. س
.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure