ئەم ژنە کارێکی قێزەون بە منداڵەکانى دەکات!

هەمەڕەنگ :: 12/09/2019‌ :: 1506‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێکى چینى لەپێناو دانەوەى ئەو قەرزەى لەسەریەتى هەردوو منداڵە دووانەکەى بە 9 هەزار دۆلار دەفرۆشێت و لەباقى پارەکەش مۆبایلێکى لێدەکڕێت.


بەپێی رۆژنامەى( دەیلى مەیل)ى بریتانى، ئەو ژنە تەمەنى 20 ساڵە و لەمانگى کانونى یەکەمى رابوردوو ئەو دوو منداڵە دووانەیەى بووە، بەڵام لەبەر ئەوەى کێشەى تەندروستییان هەبووە و کەس یارمەتیی نەداون تاکو چارەسەریان بکات، بۆیە بیرى لەوە کردووەتەوە کە بیانفرۆشێت و قەرزە کەڵەکەبووەکانى پێبداتەوە.

لە ئەنجامدا یەکێکیانى بە 6300 دۆلار فرۆشتووە و ئەوى دیکەشیان بە 2800 دۆلار و پاشان قەرزەکەى لێداوەتەوەو لە باقى پارەکەشى مۆبایلێکى لێکڕیوە و دواى تێپەڕبوونى چەند رۆژێک تاوانەکەى ئاشکرابووە، دواى دەستگیرکردنى، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو باندەى منداڵەکانى پێفرۆشتوون.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure