دایکێک و سێ منداڵی بە تێزاب سووتێندران

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6045‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 
 
ژنێكی 34 ساڵان له‌  شاری كاشانی ئێران،  له‌ شه‌وی عاشورادا خوشكی هاوسه‌رەكه‌ی و سێ كچه‌كه‌ی به‌ تێزاب سووتاند.

مریه‌م ئه‌و ژنه‌ی كه‌ خۆی و سێ كچه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن براژنه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ تێزاب سووتێندراون له‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌ بە میدیاکانی ئێران ده‌ڵێت: "دوای چه‌ندین مانگ و بۆ به‌شداری له‌ رێوڕەسمی عاشورا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم چووم بۆ ماڵی باوكم له‌ كاشان".

وتیشی: "براژنه‌كه‌م كه‌ تووشی  نه‌خۆشی خه‌مۆكی دوای منداڵبوون بووه‌، هات به‌دواماندا كه‌ بچین بۆ ماڵی براكه‌م، ئێمه‌ش بێ ئه‌وه‌ی شتێك روویدا بێت دوای به‌شداری له‌ رێوڕەسمی عاشورا، چووینه‌وه‌ بۆ ماڵی براكه‌م، به‌ڵام له‌ نیوه‌شه‌ودا به‌ گریانی كچه‌ 19 مانگه‌كه‌م له‌ خه‌و هه‌ستام، هه‌ر هه‌ستام هه‌ستم كرد سووتام و دواتر دوو كچه‌كه‌ی دیكه‌م به‌ گریان و هاوار له‌ خه‌و هه‌ستان". 

من و كچه‌ گه‌وره‌كه‌م له‌ رووخساره‌وه‌ سووتاوین و دوو كچه‌ بچووكه‌كه‌شم جه‌سته‌یان سووتاوه‌.

ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌م نه‌بووه‌، ئه‌و كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌، وتوویه‌تی من هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه‌، ته‌نیا له‌و كاته‌دا رقم لێیان بووه‌ و هیچی دیکە. 

مریه‌م له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت: "براژنه‌كه‌م داهاتووی كچه‌كانمی به‌ ته‌واوی فه‌وتاند و به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه‌  چاره‌سه‌ری ئه‌م جۆره‌ سووتاویه‌  تێچوویه‌كی زۆری ده‌بێت به‌ تایبه‌ت كچه‌ گه‌وره‌كه‌م كه‌ به‌ ته‌واوی رووخساری تێکچووه‌".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure