وێنه‌ی ئه‌و كچه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م دادگادا خۆی سووتاند

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 27382‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

بۆ یه‌كەمجار وێنه‌ی ئه‌و كچه‌ بڵاودەبێتەوە کە زیاتر لە هه‌فته‌یەک له‌مه‌وبەر له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی ئێراندا خۆی سوتاند.

سه‌حه‌ر خودایاری یان كچه‌ شینه‌كه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلول له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران خۆی سووتاند، له‌ كۆتاییدا و دوای 9 رۆژ به‌ هۆی زۆری رێژەی سووتاویه‌كەی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

سەحەر له‌ ساڵی 2018دا بۆ بینینی یاری یانه‌ی ئیستیقلالی تاران و یانه‌یه‌كی بیانی چوو بووه‌ یاریگای ئازادی، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و دواییش به‌ 6 مانگ زیندانی سزا ده‌درێت.

ئه‌و كچه‌ 29 ساڵانە به‌ هۆی رازی نه‌بوون به‌ سزاكه‌ی له‌ به‌رده‌م دادگادا خۆی سوتاند.

ژماره‌یەکی زۆر له‌ یاریزانان و ئه‌كته‌ره‌كان و چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌و كچه‌ راگه‌یاندووه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ت و سزاكه‌ی سه‌حه‌ریان  ئیدانه‌ كردووه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure