ئەم شارەی ئەوروپا پێویستی بە پەنابەرەو موچەی دەداتێ

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 5766‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بەهۆی کەمی هاووڵاتیان و زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان شارێکی ئیتاڵی دیکە بەدوای خەڵکدا دەگەڕێت لە شارەکەیدا نیشتەجی بێت بە مووچەی مانگانەی 700 یۆرۆ واتا 12 هەزار پاوەن لە سێ ساڵدا، هەروەها دەرگای وەرگرتنیان بە رووی هەموو جیهاندا کردووەتەوە.

 
بەپێی پەیمانگای نەتەوەیی Istat بۆ سەرژمێری هاووڵاتیان گوندی (مۆلیز)ی ئیتاڵی ژمارەی هاووڵاتیەکانی زۆر کەمبووەتەوە، هەربۆیە حاکمی شارەکە بڕیاریدا بری 25 هەزار یۆرۆ بڕەخسێنێت بۆ ئەو خێزانانەی ئامادەن رووبکەنە ئیتاڵیا و مووچەی مانگانەیان بۆ دابین دەکات بە مەرجێک ئەو کەسانەی دێنە گوندەکە پڕۆژەیەکی بچووک دەست پێ بکەن و کار بکەن.

ساڵی 2018 ژمارەی مردووەکان و ئەو کەسانەی گوندەکەیان بەجێ هێشتووە لە 2800 کەس زیاتربوو ئەمە جگە لەوەی هیچ حاڵەتێکی لەدایکبوون لە 9 گوند تۆمارنەکراوە، هەروەها لە ماوەی 90 ساڵی رابوردوودا ژمارەی هاووڵاتیە ئیتاڵیەکان 55 ملیۆن کەمیکردووە.

دوو هۆکاری سەرەکیش هەیە لە پشت ئەم دابەزینە: دابەزینی ئاستی منداڵ خستنەوە لەگەڵ کۆچکردنی گەنجان بۆ وڵاتە ئەوروپیەکانی دیکە بەمەبەستی گەڕان بەدوای هەلی کاری باشتردا.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure