به‌ بیانووی ده‌رزی لێدان بانگی كرد بۆ ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستدرێژی كرده‌سه‌ری

هەمەڕەنگ :: 12/09/2019‌ :: 22419‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

كچه‌ په‌ره‌ستارێكی گه‌نج لە شاری تارانی پایتەختی ئێران به‌ شپرزه‌ییه‌وه‌ چووه‌ لای پۆلیس و وتی: "پیاوێكی گه‌نجی ناسیاومان په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم و وتی زۆر نه‌خۆشم و ناتوانم بچمه‌ نه‌خۆشخانه‌.

منیش به‌هۆی  ئه‌وه‌ى ساڵانێكه‌ ناسیاومانه‌، متمانه‌م پێكرد و چووم بۆ ماڵه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌رزیی لێبده‌م، له‌وێ زانیم خێزانه‌كه‌ی له‌ ماڵ نه‌بوون، هه‌ر كه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ په‌لاماریدام و ده‌ستدرێژیی كرده‌ سه‌رم". 

دواى وته‌كانی په‌ره‌ستاره‌كه‌، پۆلیس پیاوه‌كه‌ى له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیركرد، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پیاوه‌كه‌ دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌یدا، بۆیه‌ به‌ تاوانى زینا به‌ ئیعدامكردن سزا درا.

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure