عیزەت دوری دەرکەوتەوە

هەمەڕەنگ :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 15754‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر شۆکبوون بە دەرکەوتنی هەژمارێک بەناوی عیزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەدام حسینی سەرۆکی پێشووتری عێراق.

 
هەژمارەکە وێنەی عیزەت دوری لەسەرە کاتێک سڵاوی سەربازی دەکات، هەروەها ئەو کەسەی هەژمارەکەی ناساندووە نووسیویەتی (پەیجی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی مەجلیسی قیادەی سەورە و ئەمینداری حیزبی بەعس)، دواتر پاش کاتژمێر 12ی شەو هەژمارەکەی دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی دروشمەکانی رژێمی بەعس.
تاکو ئێستا کەس زانیاری نیە لەسەر راستی هەژمارەکە، بەڵام ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوی دەکاتەوە هەزاران بینەری هەیە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure