پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 12/09/2019‌ :: 4152‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

پرۆژە بچووکەکان دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی دارایی بۆ تۆ هەربۆیە هەلەکانی بەردەمت بخوازە، سەبارەت بەلایەنی سۆزداری خێزانەکەت زۆر پێویستی پێتە هەربۆیە پشتگوێی مەخە.

گا
پێویستە بەردەوام پەرە بەخۆت و تواناکانت بدەیت تاکو لەکارەکەتدا سەرکەوتوو بیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕیت تاکو لەدەستی نەدەیت.

دووانە
لە شوێنی کارەکەت چەند کێشەیەکی نوێ دەوروژێت هەربۆیە زیرەکانە مامەڵە بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری پێویستە بزانیت ناتوانیت پەیوەندیەکی کۆن زیندوو بکەیتەوە.

قڕژاڵ
زیاتر تێکەڵاوی هاوکارانت بە و پەیوەندیەکی پتەویان لەگەڵ پێک بهێنە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کات تەرخان بکە و گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە تاکو خۆشەویستەکەت سەرسام بکەیت و پەیوەندیەکەتان پتەوتر بێت.

شێر
کارێکی زۆرت بەسەردا کەڵەکەبووە هەوڵبدە کۆنترۆلی بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری راستە پەیوەندیەکەتان بە ماوەیەکی ئەستەم و پڕ ئاڵۆزیدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام بەردەوامبە لە گرنگیدان پێی و پشتگوێی مەخە.

فەریک
هەست بە چالاکیەکی زۆر دەکەیت و ئەو کارانە کۆتایی پێ دەهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە بەسەرتدا کەڵەکەبووە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دیبلۆماسیانە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و گوێی لێ بگرە.

تەرازوو
پێویستە بە پاندبیت بە کارەکەت و نەهێڵیت پەیوەندیت لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەت تێک بچێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت پشتگوێ مەخە، چونکە بێزارە لێت لەبەر ئەوەی ماوەی پێشوو گرنگیت پێ نەداوە.

دووپشک
ئاگاداری کەسانی چواردەورت بە رەنگە کەسێک هەبێت بیەوێت بتخات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بە توڕەییەوە دەربڕین لەخۆت مەکە تاکو بەهەڵە لێت تێ نەگات.

کەوان
لە پشتەوە باسی کەس مەکە بۆ ئەوەی بەهۆیەوە تووشی کێشە نەبیت، کەسێک دەناسیت هەمان بورجی خۆتی هەیە و پەیوەندییەکی خۆشەویستی لە نێوانتاندا دروست دەبێت.

گیسک
هەستە نەرێنیەکەت نامێنێت و دەتوانیت کارێکی زۆر ئەنجام بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رابردوو و کێشەکانی لە بیر بکە و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەرەوە.

سەتڵ
بەهۆی بواری کارەکەتەوە پسپۆریەکی باش پەیدا دەکەیت هەربۆیە بەردەوامبە لەسەری، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تۆ ئارەزوو بەوە دەکەیت پەیوەندیەکەی سەقامگیر و بێ کێشەت هەبێت بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت لە داواکاریەکانی یەکتری تێ بگەن.

نەهەنگ
بە گژی هاوکارانتدا مەچۆ تاکو کێشەکانت گەورەتر نەبن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری دڵنیابەرەوە لە نوێکردنەوەی پەیوەندیەکەتان تاکو هیچ کامتان بێزار نەبێت.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure