میوزیک هێندەی سڕکەرەکان کاریگەری لەسەر نەخۆش هەیە پێش نەشتەرگەری

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 165‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، رەنگە میوزیک هێندەی سڕکەرەکان کاریگەری لەسەر نەخۆش هەبێت پێش ئەوەی نەشتەرگەری ئەنجامبدەن.


زۆربەی نەخۆشەکان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری تووشی دڵەڕاوکێ دەبن و ئەمەش رەنگە دواتر کاریگەری لەسەر تەندروستیان دروستبکات، پزیشکەکانیش بۆ هێورکردنەوەیان چەندین مادەی سڕکەر بەکاردەهێنن.

دکتۆر ڤێنا گراف، یەکێک لە ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: "میوزیک هێندەی مادە سڕکەرەکان کاریگەری لەسەر هێورکردنەوەی نەخۆش هەیە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری".

لێکۆڵینەوەکە لەسەر 157 نەخۆشی پێگەیشتوو تاقیکراوەتەوە، لەو رێژەی 80 کەسیان بڕی 1 بۆ 2 ملیگرام مادەی سڕکەریان لێدراوە و 77 کەسیشیان لە رێگەی هێدفۆنەوە میوزیکی (ماکرۆنی یونیۆن)یان بۆ لێدراوە پێش نەشتەرگەرییەکە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کاریگەری هەردوو رێگەکە لەسەر نەخۆشەکان هاوشێوە بووە، بەڵام ئەوانەی میوزیکیان بۆ لێدراوە کەمتر لەوانەی سڕکەریان پێدراوە دڵخۆش بوون، ئەمەش رەنگە بەهۆی ئەوەوە بووبێت نەخۆشەکان ئازادنەبوون لەوەی خۆیان میوزیکەکە هەڵبژێرن.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure