لە سۆنەرى ژنێکى دووگیاندا شتێکی ترسناک دەردەکەوێت، وێنەکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 12/09/2019‌ :: 18443‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژن ومێردێکى ئەمریکى تووشى شۆک بوون کاتێک سۆنەریان بۆ گۆرپەکەیان کرد و بینییان کە رووخسارى وەک کەسێکى دڕندە و بونەوەری ئاسمانی دەبیندرێت و پزیشکانیش ناویان لێنا ( منداڵە دڕندەکە).


بەپێی رۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بریتانى، دایکە دووگیانەکە ناوى ئەیانا گارینگتۆنە و خەڵکى ویلایەتى ڤێرجینیایە و لەگەڵ مێردەکەى سەردانى پزیشکیان کردووە تاکو رەگەزى کۆرپەکەیان بزانن، بەڵام لەکاتى پشکنیدا بەسۆنەر دەرکەوتووە کە منداڵەکەیان رووخسارى زۆر ترسناکە و پزیشکەکەش بە منداڵى دڕندە ناوى بردووە.

لەوبارەیەوە دایکەکە وێنەى منداڵەکەى لەتۆڕەى کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتى: منداڵە دڕندەکەم زۆر خۆشدەوێت و زۆر بە پەرۆشەوەم لەدایک بێت و لەباوەشى بگرم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تۆزێک لەشێت دەچێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure