تاوتوێی خواردنى گۆشتى مرۆڤى مردوو دەکرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2109‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

مامۆستایەکى کۆلێژى ستۆکهۆڵمى ئابورى بەناوى ماگنۆس سودرلەند لە کۆڕێکى زانستیدا لە سوید داواى رەزامەندى کۆمەڵگاى نیودەوڵەتى دەکات، تاکو گۆشتى مرۆڤى مردوو بخرێتە لیستى خۆراکە مرۆییەکانەوە.

بەپێی رۆژنامەى نیویۆرک پۆستى ئەمریکى ناوبراو لە کۆڕى Gastro ى زانستى ئەو بیرۆکەیەى ئاراستەى کۆمەڵگاى نیودەوڵەتى کردووە و لەوبارەیەوە وتویەتى: "لەوباوەڕەدان چۆن دەبێت گۆشتى مرۆڤ بخورێت؟رەنگە زۆر کەس دوودڵبێت لە جێبەجێکردنى ئەو بیرۆکەیە، بەڵام من ئامادەم ئەو کارە تاقیبکەمەوە، کارەکەش زۆر ئاسانە, چونکە پێشتریش تاقیکردنەوە لەسەر خواردنى گۆشتى ئاژەڵە ماڵییەکان و مێروو کراوە".

لە کۆتاییدا ئامادەبووانى ئەو کۆڕە لەوبارەیەوە گفتوگۆیان کرد و پێیان وابوو، ئەو بابەتە مەترسیدارە و ئاماژەیان بۆ دانیشتوانى وڵاتى غینیا کرد، کە پێشتر تا ساڵانى شەستەکان گۆشتى مردووەکانیان خواردووە و تووشى نەخۆشى (کۆرۆ)بوون، کە بەمردنى پێکەنیناوى ناودەبرا.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure