چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر ماكیاژ نه‌مێنێت

هەمەڕەنگ :: 11/09/2019‌ :: 670‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
 
له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هاشتاگێك به‌ناوى "ئه‌گه‌ر ماكیاژ نه‌مێنێت چی رووده‌دات؟" بڵاوبووەته‌وه‌، دواتر به‌ كۆمه‌ڵ كۆمێنتى بۆ هات كه‌ زۆربه‌یان وێنه‌ى پێكه‌نیناوى بوون.

 
هەژمارێك به‌ناوى "حصه‌ سه‌عد"  ده‌ڵێت: "من تائێستا ناتوانم فێری ببم و شكستم هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ماكیاژه‌ى بۆ من گونجاوه‌، من زه‌ره‌ر ناكه‌م با نه‌مێنێت".
 
کەسێکی تریش بەناوی "شەزا" وێنه‌یه‌كى پێكه‌نیناوى و هه‌زه‌لی داناوه‌ و نووسیویه‌تى: "ئه‌گه‌ر ماكیاژ نه‌مێنێت چییه‌ ده‌مرین؟ ناوى خوامان لێ بێت پێویستمان به‌ ماكیاژ نییه‌ وانییه‌ كچان؟".

هەژمارێكى تر به‌ناوى "جه‌وهه‌ره‌" ده‌ڵێت: "ئاساییه‌ با نه‌مێنێت چونكه‌ من رۆژانه‌ به‌كاری ناهێنم، جوانى من سروشتییه‌ و له‌جوانى سروشتى جوانتر و نایابتر نییه‌".
 
پ: ن.ر
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure