دەسدرێژیی سێکسى دەکاتە سەر ژنى هاوڕێکەى و دیمەنەکە تۆمار دەکات
هەمەڕەنگ ::
11/09/2019 :: 31304 جار بینراوە
دواڕۆژ
لە رووداوێکى دەگمەندا پیاوێکى کوەیتى دەسدرێژیی سێکسى دەکاتە سەر ژنى هاوڕێیەکى خۆى و ژنە خزمەتکارێکى
هندى ماڵەکە، پاشان دیمەنى تاوانەکەى بەمۆبایل تۆماردەکات و بۆ شوێنێکى نادیار هەڵدێت.
بەپێی رۆژنامەى رەئى کوەیتى،
ژنێک تەلەفۆن بۆ مێردەکەى دەکات و بەگریانەوە ئاگادارى دەکاتەوە کەوا
هاوڕێکەى هاتووە بۆ ماڵیان دەسدرێژیی سێکسى کردووەتە سەر خۆى و خزمەتکارەکەى و
وێنەى ئەو دەسدرێژییەى بەمۆبایلەکەى تۆمارکردووە.
لە ئەنجامدا عەباکەى ئەو
پیاوە لەو ماڵە دەدۆزرێتەوە و دواى دەستگیرکردنى سێ جۆر تاوان ئاڕاستەى دەکرێت و
دەدرێتە دادگا.
وە: ئاکۆ زەنگەنە
ب: ئا.ح