به‌هۆشیارییه‌وه‌ نان بخۆ

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 485‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌م ژیانه‌ سه‌رقاڵه‌ی ئێستادا، خواردن بووه‌ته‌ چالاكییه‌كی خێرای رۆژانه‌. به‌په‌له‌ نان ده‌خۆین چونكه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین ناچارین نان بخۆین و بیر له‌ خۆراكه‌كه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر له‌ش و ده‌روونمان ناكه‌ینه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌شێت ببێته‌ هۆكار بۆ زۆر حاڵه‌تی ناته‌ندروست. 


لێره‌دا باس له‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌ هۆشیارییه‌كی زیاتره‌وه‌ نان بخۆین و به‌وه‌ش به‌ ته‌ندروستی بمێنینه‌وه‌:

1- له‌كاتی نانخواردندا بیر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی نانخواردنه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌.
2- له‌ خۆت بپرسه‌ كه‌ بۆچی ئه‌و خۆراكه‌ ده‌خۆیت و چ كاریگه‌رییه‌كت له‌سه‌ر داده‌نێت؟
3- له‌كاتی خواردندا ئاگاداری له‌ش و ئه‌قڵ و چوارده‌وره‌كه‌ت به‌.
4- كاریگه‌ریی خۆراكه‌كه‌ له‌سه‌ر ژیانت بهێنه‌ به‌رچاوی خۆت.
5- خۆت له‌ خۆراكه‌ ئالووده‌كه‌ره‌كان به‌دووربگره‌ وه‌ك شه‌كر و كافاین و كهول.
6- بیر له‌ خۆراكه‌كان بكه‌ره‌وه‌ و بزانه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر له‌شت داده‌نێت و تۆ پێویستت به‌ كامیانه‌؟
7- گوێ له‌ له‌شت بگره‌ و بزانه‌ له‌شت پێویستی به‌ كام خۆراكه‌یه‌؟ تام و بۆن و به‌ركه‌وتنی هه‌ندێك خۆراك هه‌ڵوێستی له‌شت له‌باره‌ی خۆراكه‌كه‌وه‌ پێده‌ڵێن.
8- پێش ده‌ستپێكردن به‌ خواردن خۆت ئارام بكه‌ره‌وه‌.
9- جۆری برسێتییه‌كه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ و به‌ قووڵی بیركه‌ره‌وه‌ بزانه‌ چ خۆراكێكت ده‌وێت؟ ئایا چاوت برسییه‌تی یان له‌شت یان ده‌روونت؟
10- برسێتیی ده‌م: ئایا پێش ده‌ستكردن به‌ خواردن پارچه‌یه‌كی بچووكی لێ تاقی ده‌كه‌یته‌وه‌؟
11- برسێتیی چاو: ئایا به‌ بینینی خۆراكه‌كه‌ ئینجا حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌یت؟
12- برسێتیی لووت: ئایا به‌ بۆنكردنی خۆراكێكی تایبه‌ت حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌یت؟
13- برسێتیی گه‌ده‌: ئایا له‌وكاته‌دا كه‌ گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ حه‌ز به‌ خواردن ده‌كه‌یت؟
14- برسێتیی گوێ: ئایا به‌ بیستنی ده‌نگی ئاماده‌كردنی خۆراك هه‌ست به‌ برسێتی ده‌كه‌یت؟
15- برسێتیی ده‌روونی: ئایا كاتێك ته‌نیا و ناڕه‌حه‌تیت حه‌ز به‌ خواردن ده‌كه‌یت؟
16- برسێتیی مێشك: ئایا له‌ بۆنه‌ دیاریكراوه‌كاندا حه‌ز به‌ خواردنێكی تایبه‌ت ده‌كه‌یت؟
17- برسێتیی خانه‌: ئایا له‌ خۆوه‌ و بێ هیچ هۆكارێكی ئاشكرا هه‌ست به‌ برسێتی ده‌كه‌یت؟
18- له‌سه‌ر نانخواردن گفتوگۆی ساده‌ دابمه‌زرێنه‌ و باس له‌ كێشه‌ و بابه‌تی قورس مه‌كه‌. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن نان ده‌خۆیت له‌سه‌ر كه‌ناڵێك دایبنێ كه‌ بابه‌تێكی ساده‌ نیشانده‌دات.
19- له‌كاتی خواردندا جارجار پشوویه‌ك وه‌ربگره‌ بۆئه‌وه‌ی ماندوو نه‌بیت و زووتر تێربیت.
20- له‌ كاتی خواردندا بیر له‌ خۆراكه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌، ئایا گه‌رمه‌ یان سارده‌؟ پێكهاته‌كه‌ی چۆنه‌؟ تامی چۆنه‌؟ بزانه‌ چ پێكهاته‌یه‌كی تێدایه؟
21- له‌كاتی نانخواردندا پشوو بده‌ بزانه‌ ئایا خۆراكه‌كه‌ت به‌ دڵه‌ و سوودت پێده‌گه‌یه‌نێت؟
22- له‌كۆتایی خواردنه‌كه‌یشدا بزانه‌ ئایا تێر بوویت و كارێكی باشت كرد ئه‌و خۆراكه‌ت خوارد یان نا؟

پ: ل. م
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure