ئەکتەرێک ژنە دەرهێنەرێک دەکوژێت و بەرووتى دەینێژێت

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 6396‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئەکتەرێکى بریتانى ژنە دەرهێنەرێکى هاوڕێی دەخنکێنێت، پاشان بەرووتى دەیبەستێتەوە و لەپشت شوقەکەى خۆى دەینێژێت.

 
ئەو ئەکتەرە کە ناوى کیڕێڵ بیلۆرۆفە و تەمەنى 32 ساڵە، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا ژنە دەرهێنەرى سینەمایی لۆرین گارسیا بیرتاوى تەمەن 34 ساڵ ئاگاداردەکاتەوە، کە لەگەڵ منداڵەکەى لە پارکێکى نزیک شوقەکەى پیاسە دەکات و ئارەزووى ئەوە دەکات کە چاوى پێیبکەوێت.

دواى گەیشتنى لۆرین ئەو ئەکتەرە دەیخنکێنێت، پاشان بەرووتى دەست و قاچى دەبەستێتەوە و فڕێيدەداتە ناو حاویەى زبڵەوە، پاشان چاڵێکى بۆ هەڵدەکەنێت و لەپشت شوقەکەى خۆى دەینێژێت.

دواى دەستگیرکردنى ئەو تاونبارە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت کە ناوبراو بەخوێنێکى ساردەوە ئەو تاوانەى ئەنجامداوە، پاشان تەماشاى فلمى سێکسى کردووە، لە ئەنجامدا رەوانەى نەخۆشخانەى دەروونى دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە بارى تەندروستی تا ئەو کاتەى لێکۆڵینەوەکان تەواودەبن و دەدرێتە دادگا.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure