به‌م 9 هه‌ڵه‌یه‌ تا ماویت به‌ ته‌نیا ده‌مێنیته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 11/09/2019‌ :: 4481‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
هه‌ندێك ره‌فتار هه‌ن كه‌ واده‌كه‌ن بتوانیت سه‌رنجی به‌رامبه‌ر به‌لای خۆتدا رابكێشیت. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌هه‌ن واده‌كه‌ن خه‌ڵك له‌ خۆت دووربخه‌یته‌وه‌ و به‌ ته‌نیا بمێنیته‌وه‌. لێره‌دا باس له‌و هه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ تووشی ته‌نیاییت ده‌كه‌ن:

 
1. وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی خۆت و ژیانته‌وه‌ بڵاوناكه‌یته‌وه‌ و به‌وه‌ش رێگه‌ناده‌یت به‌راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك.
2. دره‌نگ وه‌ڵامی نامه‌ و كورته‌نامه‌كان ده‌ده‌یته‌وه‌ و به‌وه‌ش رێگه‌ ناده‌یت خه‌ڵك گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكه‌ن و په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵدا دروستبكه‌ن.
3. ئاماده‌نیت خه‌ڵكی نوێ بناسیت و بچیته‌ ژوانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا و رێگه‌ ناده‌یت كه‌سی نوێ بێته‌ ژیانته‌وه‌.
4. له‌ یه‌كترناسین و دانیشتنه‌كاندا به‌وپه‌ڕی رازاوه‌ییه‌وه‌ به‌شداری ناكه‌یت به‌وه‌ش رێگه‌ناده‌یت به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ت ببینێت.
5. بیركردنه‌وه‌ت به‌رامبه‌ر ژیان نه‌رێنییه‌ و به‌وه‌ش خه‌ڵك به‌ كه‌سێكی نه‌رێنیت ده‌زانێت و لێت دوورده‌كه‌ونه‌وه‌.
6. پێش واده‌ی خۆی بڕیار له‌سه‌ر شته‌كان ده‌ده‌یت و متمانه‌ت به‌ توانای خۆت له‌ سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییدا نییه‌.
7. خۆت زۆر به‌ كاره‌كانته‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كه‌یت و ده‌رفه‌ت بۆ ناسینی كه‌سانی تر دروست ناكه‌یت.
8. ناسینی كه‌سی نوێ و ده‌ستنیشانكردنی هاوسه‌ری ئاینده‌ت به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌ و ئاماده‌ نیت هه‌وڵی بۆ بده‌یت.
9. گۆشه‌گیر و دووره‌ په‌رێزیت و خه‌ڵك به‌ خراپ و دووڕوو و درۆزن ده‌زانیت و حه‌ز ناكه‌یت تێكه‌ڵیان ببیت.

 

پ: ک. س

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure